كچ و كوڕێك له ئاكرێ له‌ناو رووباردا خنكان
.
K24 - هه‌ولێر:
كچ و كوڕێك، كه كچه‌خاڵ و كوڕه پوورن، له‌ناو ئاوی زێی گه‌وره، له گوندی سه‌ركه‌ور (سه‌ركه‌ڤرۆك)ی سورچیاتی ناحیه‌ی گرده‌سێن له قه‌زای ئاكرێ خنكان.
شایه‌تحاڵێك له‌باره‌ی رووداوه‌كه به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوێنێ چوارشه‌ممه، ئه‌و كچ و كوڕه له‌گه‌ڵ دوو منداڵی دیكه‌ی بچووك بۆ مه‌له‌وانی چوونه‌ته ناو ئاو، دوای ئه‌وه‌ی ده‌چنه ناو ئاو كوڕ و كچه‌كه ده‌خنكێن و دوو منداڵه بچووكه‌كه‌ش، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه رزگار ده‌كرێن.
ئه‌و شایه‌تحاڵه راشیگه‌یاند، كچه‌كه ناوی فاتیمه عه‌زیز ئاده‌مه و ته‌مه‌نی 16 ساڵانه، كوڕه‌كه‌ش ناوی عه‌بدوڵڵا مه‌قسووده ته‌مه‌ن 14 ساڵه.
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شایه‌تحاڵه، منداڵێكی بچووك ئه‌وانی بینیوه كه خه‌ریكه ده‌خنكێن له‌و كاته‌دا چووه كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتێك كه‌سوكاره‌كه‌یان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، ته‌نیا توانیویانه دوو منداڵه بچووكه‌كه رزگار بكه‌ن و كچ و كوڕه‌كه‌ش له شوێنه‌كه دیار نه‌ماون، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، كه خنكاون و ته‌رمه‌كانیشیان ئاو بردوونیه‌تی.
شایه‌تحاڵه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، له دوێنێوه تیمه‌كانی مەلەوانی له به‌رگری شارستانی قه‌زای ئاكرێ، به‌رده‌وام به دوای ته‌رمی ئه‌و كوڕ و كچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كانیش كه بۆ كوردستان24 نێردراون، ده‌رده‌كه‌وێت، تیمه‌كانی مەلەوانی و كه‌سوكاری خنكاوان، له شوێنه‌كه‌ن و به دوای ته‌رمه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێن.
