دیمەشق.. یەکەمین پێشانگە دوای کەوتنی ئەسەد کرایەوە

لە دیمەشق یەکەمین پێشانگە دوای کەوتنی ئەسەد کرایەوە
لە دیمەشق یەکەمین پێشانگە دوای کەوتنی ئەسەد کرایەوە

ڕۆژانی 27 تا 31-05-2025، لە دیمەشق، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازیی "بیڵدێکس" بەڕێوە چوو.  

زیاتر لە 740 کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی بەشدارییان لە پێشانگەکەدا کرد کە ئامانج لێی، پشتیوانیی ئابووریی سووریا و ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانییە بۆ وڵاتەکە. 

تارق ئیسماعیل، ئەندازیارێکی میسرییە و بەشداریی لە پێشانگەکەدا کردووە. دەڵێت: "مەبەستمان لە بەشداریی لە پێشانگەی 'بیڵدێکس' هاوکارییە لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا. خاوەنی کۆمپانیاکەمان بە ڕەگەز سوورییە، یەکەم جارە دوای کەوتنی ڕژێمی پێشووی بەشار ئەسەد، بەشداریی دەکەین."

محەممەد فەححام، خاوەنی کۆمپانیایەکی بەشداربووی پێشانگەکەیە و ئـاماژە بەوە دەدات: "بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکەمان لە هەولێرە، بەڵام لە پێشانگەکەدا بەشداریمان کردووە، چونکە دەمانەوێت بەشێک بین لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی سووریا. نزیکەی حەوت بۆ هەشت کۆمپانیای عێراقی تێیدا بەشدارن. بەشێکی دیکەشیان ئەورووپایین."

پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازیی "بیڵدێکس" یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتییە لە دوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا, لە دیمەشق دەکرێتەوە. لەمەودوا کۆمپانیا و وەبەرهێنەران دەتوانن بەبێ ڕێگریی بچنە سووریا و لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کار بکەن.