شوێنه داخراوه‌كانی شاری هه‌ولێر به مه‌رجی ته‌ندروستی ده‌كرێنه‌وه
رێگه به هاتنی گه‌شتیاری به‌كۆمه‌ڵ نادرێت
K24- هه‌ولێر:
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی سه‌باره‌ت به هاتووچۆی هاووڵاتیان و كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌ركرد.
له‌و باره‌یه‌وه نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قه‌زای ناوەندی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: سەرجەم دوکان، بازاڕ، مۆڵ و تەواوی ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاووڵاتییان کراوەن، دەبێت رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن.
قایمقامی ناوەندی ھەولێر گوتیشی: هاتووچۆی نێوان پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستان و عێراق بۆ حاڵەتی پێویست کراوە دەبێت، بەڵام رێگه به هاتنی گروپی گەشتیاری بەکۆمەڵ نادرێت.
H.B