پارێزگاری دهۆك دوایین رێكاره‌كانی له سنووری پارێزگاكه راگه‌یاند
بڕیار له‌باره‌ی هاتووچۆ له سنووری پارێزگاكه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
پارێزگاری دهۆك باسی له دوایین رێكاره‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كرد و رایگه‌یاند: هاتووچۆی نێوان پارێزگای دهۆك له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى دیكه ئاسایی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به جیبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنمایی ته‌ندروستییه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئاسانكاری زیاتریان كردووه و هاتووچۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه ئاسایی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویسته هاووڵاتییان به‌رده‌وام پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و به‌ستنی ده‌مامك و ده‌ستكێش بن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك گوتی: تا دێت ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام دۆخه‌كه درێژه‌ی كێشا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی كاسبكار و پیشه‌وه‌ر هه‌یه، بۆیه بڕیارماندا ئاسانكاری زیاتر بكه‌ین، به‌ڵام به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێكار و رێنمایی ته‌ندروستی.
دووپاتیشی كرده‌وه، "نامانه‌وێت له سه‌پاندنی رێكاره‌كان بارگرانی بخه‌ینه سه‌ر شانی هاووڵاتییان، ته‌نیا ئه‌وه‌ی داوایان لێ ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه، كه له‌كاتی چوونه سه‌ر كار ده‌ستكێش و ده‌مامك بپۆشن و پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی رێكار و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی بن".
داواشی له هاووڵاتیان كرد، خۆیان له شوێنی قه‌ره‌باڵغ به‌دوور بگرن و تا بكرێت هاتووچۆ كه‌م بكه‌نه‌وه.
H.B