لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی عەرەبەت شوفێرێک گیانی سپارد
ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی عەربەت ڕایگەیاند:" لە ڕووداوی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەڕێگەی عەربەت، شوفێری ئۆتۆمبێلێکیان گیانی سپارد.
موقدمی هاتووچۆ زانا عەزیز، لێپرسراوی هاتووچۆی عەربەت ڕایگەیاند:" کەمێک بەر لە ئێستا لە سەر ڕێگای سەرەکی عەربەت و نزیک گوندی خەراجیان، رووداوێکی هاتووچۆ ڕوویداو شوفێری یەک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی سپارد.
زانا عەزیز ئاشکرای کردووە، ئۆتومبیلێک لە جۆری تۆیۆتا پرادۆ، شۆفێرەکەی بەخێراییەکی زۆر ڕۆیشتووە، بەهۆی ئەو خێراییە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە ڕێگا و ئاراستەی خۆی لایداوە و خۆی کێشاوە بە بەربەستی ئاسنینی نێوان هەردوو ڕێگاکە، پاشان پەڕیوەتەوە بۆ ڕێگای بەرانبەر، دواتر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی هۆندا ئەکسێنتی رەنگی سپی، ئەو ئەفسەرە دەڵێت: لە ئەنجامی ئەو پێکدادانە، شۆفێری هۆنداکە گیانی سپاردووە و سەرنشینی تەنیشت شۆفێری هۆنداکە لەگەڵ شۆفێری پرادۆکە بەهۆی ڕووداوەکە برینداربوونە.
موقەدەم زانا عەزیز ئاشکرای کرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هێڵکاری بۆ رووداوەکە دەکەن.