کۆشکی سپی: ترەمپ بۆ کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ پوتن و زێلێنسکی ئامادەیە
سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئامادەیی ترەمپ بۆ بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ پوتن و زێلێنسکی دووپات کردەوە.
دووشەممە 2ـی ئایاری 2025، کارۆلاین لێڤێت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لەبارەی کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان سەرۆکەکانی ئەمەریکا، ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە بکات، بەڵام بەو مەرجەی هەردوو سهرۆكهكه بۆ گفتوگۆ و سازش ئامادە بن.
سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنەکەی سەرۆکی ئەمەریکا و سهرۆكی چین گوتی: دووپاتی دەکەمەوە ڕەنگە لەم هەفتەیە پەیوەندییە تەلەفۆنەکە بکرێت.
دووشەممە 2ـی حوزیرانی 2025، گەڕی دووەمی دانووستانەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە تورکیا کۆتایی هات، بە گوێرەی بەرپرسانی هەر دوو شاندەکە، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و لەسەر چەند پرسێک ڕێککەوتن.
دوای کۆبوونەوەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لەبارەی ئەنجامی دانوستانەکەی ئۆکرانیا و ڕووسیا گوتی: نایاب بوو.
هیواشی خواست لە گەڕی داهاتوودا، کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە تورکیا بەڕێوە بچێت. گوتیشی بۆ ئەمه پرسیه، هەنگاوی جددین دەنێن.