پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی شێوەکار قەرەنی جەمیل، بە بنەماڵە و کەسوکاری دەگەیەنێت و دەڵێت: کۆچی دوایی هونەرمەند قەرەنی جەمیل، زیانێکی گەورەبوو بۆ هونەری شێوەکاریی.
ئەمە دەقی پرسەنامەکەیە:
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان قەرەنی جەمیل دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .
مامۆستا قەرەنی جەمیل، شێوەکارێکی داهێنەر و بە ئەزموونی کوردستان بوو، لە دەستدانیشی زیانێکی گەورە بوو بۆ هونەری شێوەکاریی کوردی. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان