كچه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له توركیا ده‌رده‌كه‌وێت
"له سیاسه‌ت دوژمن و بۆ گه‌شتیارییش دۆستن"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌كانی توركیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مممه 23/8/2020، وێنه‌ی كچی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریایان له ده‌ریاكانی توركیا بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بۆ گه‌شت له‌وێ بوونه.
رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی نزیك له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه له ده‌سه‌ڵاته، بڵاویكردووه‌ته‌وه، زه‌ین كچی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری بۆدرومی سه‌ر ده‌ریای ئیجه له‌ناو یه‌ختێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بینراوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، زه‌ین ته‌مه‌نی 16 ساڵانه و ئێستا له ده‌ریاكانی شاری بۆدرومه، پێشتریش كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی له ئیستانبوڵ به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و ئێستاش بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ هاوڕێ نزیكه‌كانی به یه‌خته‌كه‌یان له ده‌ریای ئیجه‌ن ده‌سووڕێنه‌وه.
میدیاكانی توركیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه زه‌ین و هاوڕێكانی ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان شاردووه‌ته‌وه.
س: العربیة