عێراق دۆڕا و كۆریا و ئوردن گه‌یشتنه مۆندیالی 2026
عێراق بلیتی قۆناغی داهاتووی بڕی
هەڵبژاردەی عێراق لە گەیشتن بۆ مۆندیالی 2026 بەشێوەی راستەوخۆ بێهیوا بوو، لە بەرامبەردا كۆریای باشوور و ئوردن بە فەرمی بلیتی مۆندیالیان بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5 حوزەیرانی 2025، له گه‌ڕی نۆیه‌می پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026، عێراق لە یاریگەی نێودەوڵەتی بەسرە میوانداریی كۆریای باشووری كرد و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر پێدۆڕاند.
له خوله‌كی 26ـی یارییه‌كه عه‌لی حه‌مادی هێرشبه‌ری عێراق به كارتی سوری راستەوخۆ كرایه ده‌ره‌وه، نیوەی یەكەم بە یەكسانبوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر له خوله‌كی 63ـی نیوەی دووەم، كیم جین گۆڵی یه‌كه‌می كۆریای باشووری تۆمار كرد، پاشان هیۆن گیو ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كۆریای باشوور كرده دوو هێنده و یارییەكەیان بە 2 گۆڵی بێبەرامبەر لە شێرەكانی رافیدەین بردەوە.
كۆریای باشوور به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ راسته‌وخۆ بلیتی كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 2026ـی به‌ده‌ستهێنا، عێراقیش 12 خاڵی هه‌یه له خانه‌ی سێیه‌مه و گه‌یشتنی به پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال مسۆگه‌ر كردووه.
عێراق، هاوشانی هەڵبژاردەكانی ئیمارات، قەتەر و ئیندۆنیسیا بلیتی قۆناغی داهاتووی بڕیوە، لە نێوان عومان و فەڵەستین یەكێكیان دەگاتە قۆناغی داهاتوو، هەڵبژاردەكەی دیكەش بە رێژەیەكی زۆر سعوودیە دەبێت، بەمەش ئەم 6 هەڵبژاردەیە لە قۆناغی پاڵاوتنەكان دابەش دەبنە سەر دوو كۆمەڵە، یەكەمی هەر كۆمەڵەیەك راستەوخۆ دەگاتە مۆندیال، دووەمەكانیش لەگەڵ یەكتر یاریی دەكەن و براوەیان وەكو پاشكۆ بەرامبەر یەكێك لە هەڵبژاردەكانی كیشوەرەكانی دیكە یاریی دەكات.