بەشێک لە هاووڵاتییان: تۆڕە کۆمەڵاتییەکان کاریگەرییان لەسەر نەریتەکانی جەژن دروست کردووە

بەشێک لە هاووڵاتییان ئاماژە بەوە دەکەن، تۆڕە کۆمەڵاتییەکان کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەی نەریتەکانی جەژن دروست کردووە و ئێستا سەردانیکردنی یەکدی کەم بووەتەوە.

شەممە، 7ـی حوزەیرانی 2025، ڤێننا کەریم، هاووڵاتی، بۆ کوردستان24ـی گوتی: تۆڕە کۆمەڵاتییەکان کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەی نەریتەکانی جەژن هەبووە، بە تایبەتی سەردانیکردنی یەکدی و کۆبوونەوە لە ماڵە گەورەکان، ئێستا زیاتر بە ڕێگەی نامەگۆڕینەوە و پەیوەندی جەژنە پیرۆزە لە یەکدی دەکەن.

چەند هاووڵاتییەکی دیکە قسەیان بۆ کوردستان24 کرد و ڕایانگەیاند: پێش ئەوەی سۆشیال مێدیا بەم شێوەی ئێستا لە نێومان بڵاو بێتەوە، ڕۆژانی جەژن بەس نەبوو بۆ ئەوەی فریای سەردانیکردنی هەموو ماڵە خزمان بکەوین، هیوامان دەخواست جەژن زوو تەواو نەبێ، کەچی ئێستا بە هەر چوار ڕۆژەکە دوو میوان نایەتە ماڵەکان.

 

 

 
 
 

Fly Erbil Advertisment