رۆناڵدۆ هەموو شتێکی لەبارەی داهاتووی خۆی ئاشکرا کرد

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ، نزیکەی 20 رۆژ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕی سعوودیە ماوە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە دەنگۆیەکی زۆر لەسەر لەسەر داهاتووی دروست بێت.

دۆن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئیسپانیا، لە یاری کۆتایی نەیشن لیگ لەبارەی داهاتووی خۆی و هەروەها بەشداری کردن لە مۆندیالی یانەکان بە درێسی یانەیەکی دیکە دەڵێت '' پێموایە ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ ئەوەی، بێجگە لەبارەی هەڵبژاردەکەم باس لەسەر هیچ بابەتێکی دیکە بکەم. دەمەوێت راستگۆ بم لەگەڵتان و راستیەکانتان بۆ دەڵێم، بەڵێ زۆرێک لە یانە بەشداربووەکانی مۆندیالی یانەکان پەیوەندییان پێوە کردووم، بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتیەکە یارییان بۆ بکەم، بەڵام وەکو خەڵک دەڵێن تۆ ناتوانی هەموو شتێک بکەی، من بڕیاری کۆتاییم داوە و بە دڵنیاییەوە بەشداری مۆندیالی یانەکان ناکەم ''.

رۆناڵدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ مێسی و هەروەها ئەگەری یاریکردن پێکەوە لەگەڵ ئەو یاریزانە و خۆشەویستی بۆ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و خەڵکی ئەم وڵاتەش دەڵێت '' من خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا هەیە، لەبەر ئەوەی خێزانەکەم خەڵکی ئەو وڵاتەیە، من داواکاریم لە یانەکانی ئەو وڵاتە بۆم هاتووە، بۆ ئەوەی لە مۆندیالی یانەکان یارییان بۆ بکەم، من ئێستا تەمەنم 40 ساڵە، بەڵام هیچ کاتێک مرۆڤ نابێت بڵێت هەرگیز ئەم شتانە روونادات. من خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ مێسی و خەڵکی ئارجێنتینا هەیە، ساڵانێکی زۆر رکابەریمان کرد، نازانم ئێستا دەتوانێت بە ئینگلیزی قسە بکات یان نە، بەڵام پێشتر چەندینجار کاری وەرگێڕانم بۆ مێسی کردووە، بە تایبەت لە مەڕاسیمە گەورەکان. لیۆ هەمیشە رەفتارەکانی بەرامبەر من باشبووە و رێزێکی زۆرم لێدەگرێت. منیش بە هەمان شێوە، بەڵام هیچ کاتێک نازانیت رەنگە رۆژێک بێتو پێکەوە یاری بکەین ''.

 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment