ئێران.. پیاسەکردن بە سەگ لە شوێنە گشتییەکانی ژمارەیەک شار، قەدەغە کرا

داواکاری گشتیی ئێران بەهۆی سیستەمی کۆمەڵایەتی و دابونەریتەوە لە شوێنەگشییەکانی زیاتر له‌  20 شاری ئه‌و وڵاته‌، پیاسەکردن بە سەگیان قەدەغە کرد.

یەکشەممە 8ـی حوزەیرانی 2025، داواکاری گشتیی ئێران بڕیاری قەدەغەکردنی پیاسە بە سەگ لە شوێنە گشتییەکان بۆ زیاتر لە 20 شاری وڵاتەکە فراوانتر کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو بڕیارە دێت کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2019 لە تارانی پایتەخت خرایە واری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەشی داوە، قەدەغەکردنەكه‌ بۆ سیستەمی کۆمەڵایەتی، سەلامەتی هاووڵاتییان و شوێنە گشتییەکان دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، بڕیارەکە لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، هەمەدان، کرمان، بۆروجێرد، ڕۆبەت کەریم، لاڤەسانات، گۆلستان و شارەکانی دیکە دەگرێتەوە.

لە ساڵی 1979ـوە بەخێوکردنی سەگ لە ئێران یەکێکە لە بابه‌ته‌ پڕ مشتومڕه‌کان، هەرچەندە تاوەکوو ئێستا بەخوێکردنی سەگ بە یاسا قەدەغە نەکراوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەخوێکردنی سەگیان سنووردار کردووە، هاوکات قەدەغەکردنی پیاسە بە سەگ لە چوراچێوەی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی بەخێوکردنی سەگ دێت.

هاوکات بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، زانایانی ئایینی مەزهەبی شیعە بەخوێکردنی سەگ لە وڵاتەکەیان بە کاریگەریی کولتووری ڕۆژئاوا دەبینن و بە (گڵاوی) دەزانن.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕۆژنامەی عیتمادی لە سەر زاری بەرپرسێکی شاری ئیلامەوە هۆشداری داوە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیر ێتەبەر.