توێژینەوەیەک: مادده‌ی نیۆتام له ڤەیپدا 13 هەزار جار لە شەکر شیرینترە

توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی دەدات کە زۆربەی جگەرە ئەلیکترۆنییە تامدارەکان ماددەیەکیان تێدایە کە زیاتر له ده هەزار هێندەی شەکر شیرینترە.
یه‌كشه‌ممه، 8ـی حوزه‌یرانی 2025، ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی، توێژینەوەیه‌كی توێژەرانی سکوڵی پزیشکی زانکۆی یێڵ و زانکۆی دیوکی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا ئاماژه‌یان به بوونی مادده‌ی نیۆتامی كردووه لە 57 بەرهەمی جگەرەی ئەلیکترۆنی تامداردا لە کۆی 73 بەرهەمدا.
توێژەران گوتوویانه، بۆیان دەرکەوتووە ئەو مادەیە 13 هەزار هێندەی شەکر شیرینترە و تا 65 هێندەی ئەسپارتام شیرینترە. ئەسپارتام شیرینییه‌كی بێشه‌كری ده‌ستكرده و وه‌كوو جێگره‌وه‌ی شه‌كر له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت و تامه‌كه‌ی دوو سه‌د هێنده‌ی شه‌كر شیرینتره.
هانۆ ئێریترۆپێل، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە و مامۆستای زانکۆی یێڵ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، خواردنی مادده‌ی نیۆتامی زۆر جیاوازە لە هەڵمژینی، واته بۆ هه‌ڵمژینی زۆر زیانبه‌خشه، به‌ڵام خواردنی له‌ناو مادده‌كانی دیكه‌ی خۆراك ڕه‌نگه ئاسایی بێت.
ئه‌و توێژه‌رانه ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، توێژینەوەیەک کە ساڵی ڕابردوو لە گۆڤاری پزیشکی فرۆنتێرزدا بڵاو کراوەتەوە، دەریخستووه، خواردنی نیۆتام لە خۆراکەکانی وەک کولێرە و خواردنەوە گازییەکان و بنێشتدا زیانێکی زۆر بە تەندروستیی ڕیخۆڵە دەگەیەنێت.
پێشتریش له نیسانی ساڵی ڕابردوودا ڕاپۆرتێك بڵاو کرایەوە و هۆشداری دا لەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەتوانێت ببێتە هۆی حاڵەتێکی چارەسەرنەکراو کە پێی دەوترێت "هه‌وكردنی كوشنده‌ی سییەکان" و دەبێتە هۆی کۆکەی بەردەوام و ماندوویه‌تی و هەناسەتەنگی به‌رده‌وام.