شوان کەلاری: حکوومەتی فیدراڵ هەوڵ دەدات ڕێگری لە پێشکەوتنەکانی کوردستان بکات

شوان کەلاری
شوان کەلاری

شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بڕیاری حکوومەتی فیدراڵ دژی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی سیاسییە و وەزارەتی دارایی ئاڕاستەکراوە بڕیار دژ بە هەرێمی کوردستان دەربکات.

دووشەممە 9ـی حوزەیرانی 2025، شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە کوردستان24ـی گوت: حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕێگریی  کردن لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان، پەنا بۆ پێشێلکردنی دەستووری عێراق دەبات.

دەشڵێت: مانگی کانوونی دووەمی دووەمی ئەمساڵ، حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهات لەسەر ئەوەی تاکو کۆتایی ساڵ کە مانگی  کانوونی یەکەمە، هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەم مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی تەکنیکی دارایی نییە، هەر لەسەر ئەم بنەمایەش بەر لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، وەزارەتی دارایی فیدراڵ دوو مووچەی بەسەر یەکەوە و بێ هیچ کێشەیەک بۆ هەرێمی کوردستان نارد.

شوان کەلاری ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی ئەو فەرمانانەی وەزارەتی دارایی بۆیان دێت، هەروەها ئەو پێشکەوتنانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، سەرباری هەنگاوەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بەڕووی ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەوڵ دەدەن ڕێگە لە کوردستان بگرن ببێتە خاوەنی وزە و نەوت و سامانی سروشتی خۆی، هەر بۆیە لە پڕ هاتن زۆر نا دەستووری و یاسایی دەستییان بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان برد کە بەلای زۆرێک لە سیاسییە بە ویژدانەکانی عێراقیش، بڕیارەکە نا یاسایی و بێ ویژدانییە، هاوکات پێشێلکاریی کردنێکی ڕوونی دەستووری عێراقە. 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment