ئێران.. ئاگر لە کەشتییەک بەربوو و 13 قوربانی لێ کەوتووەتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2025، ئاگر لە کەشتییەکی هەڵگری ماددەی میتانۆل لە بەندەری دیر لە پارێزگای بوشەهر لە باشووری ئێران کەوتووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، بڵاوی کردەوە، ئاگرەکە لە کەشتییەکی بە میتانۆل بارکراوی سەر بە کۆمپانیای پترۆکیمیایی کاوە لە بەندەری دیر لە بوشەهر کەوتووەتەوە، کە بە گوتەی بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پزیشکی لە پارێزگای بوشەهر، تا ئێستا بەهۆی ئەوە ڕووداوە سێ کەسی گیانیان سپاردووە و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.
حەسەن موسەوی بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پزیشکی لە پارێزگای بوشەهر، گوتی: ڕووداوەکە کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ بەکاتی ئێران ڕووی داوە. ئاماژەی بەوەش کرد، ڕەنگە ژمارەی قوربانیەکان بەرزبێتەوە.
دەشڵێت: بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناو کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی، لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و 10 کەسیش بریندار بوونە.
🚨فوری/یک بندرعباس دیگر/آتش سوزی بسیار مهیب اسکله متانول بوشهر هر لحظه گسترده تر میشود.
— LiveIranNews (@IranNewsAgency0) June 11, 2025
تا این لحظه آمار کشتهشدگان ۵ هموطن
و ١٠ هموطن مجروح وخیم گزارش شده است. pic.twitter.com/rujasopRDG