وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كردنی چه‌ند به‌رهه‌مێك قه‌ده‌غه ده‌كات
جووتیاران به‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت دڵخۆشن
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەپێناو گرنگیدان بە بەرھەمی ناوخۆیی و ھاوكاریكردنی جووتیاران، بڕیاریداوه هاورده‌كردنی چەندین بەرھەمی جیاواز قه‌ده‌غه بكات. ئەمساڵیش كه 9 جۆرە بەرھەم قەدەغەكراون و جووتیاران دڵخۆشی خۆیان له‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت نیشان ده‌ده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه حوسێن حه‌مه كه‌ریم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: لە ھەر وەرزێك بزانین بەرھەمی ناوخۆ زیاترە لە خواستی ناوخۆ، ئەوا ھاوردەکردنی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مه له ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم قەدەغە دەکەین و بۆ ئەمساڵێش بڕیار لە قەدەغەكردنی 9 بەرھەم دراوە.
جووتیارێكیش كه ساڵانه به‌روبومه‌كانی له عه‌لوه‌ی هه‌ولێر ساغ ده‌كاته‌وه، بۆ كوردستان24 گوتی: ئەگەر ھاوردەکردنی تەماتە و ئەو بەرھەمانەی دیكە قه‌ده‌غه بکرێت کە ئێمە بەرھەمی دەھێنین، ئەوا دەتوانین بەرھەمەکانمان لە بازاڕ ساغ بکەینەوە.
H.B