راگەیه‌ندراوێك لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێره‌وه
دانپێدانانی تاوانبارێك بڵاوده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دانپێدانانی تاوانبارێك بڵاوده‌كاته‌وه، كه له 13ی ئه‌م مانگه تاوانی كوشتنی شۆفێرێكی ته‌كسی ئه‌نجامداوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر:
دوای روودانی تاوانیکی کوشتن لە بەرواری 13/8/2020 لە شاری هەولێر/ گەڕەکی گەلاوێژ کە هاوڵاتی (رەوەز حەمە علی قادر) شوفێری تاکسی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کوژرا. تیمی لێکۆڵینەوەی بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە لێکۆڵینەوە و لەئەنجامدا توانیان تاوانبار بەناوی (هه.م.ع) ، دانیشتوی شاری هەولێر/ گەڕەکی مامۆستایان دەست نیشان بکەن، ئینجا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیری بکەن. تاوانبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا داناوە و بەپێیی ماددەی (406) لەیاسای سزادان راگیراوە. لێرەوە جارێکی‌تر هاولاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، کە هەردەم ئامادەباشین بۆ پاراستنی سەروماڵیان.
راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
/8/202026
H.B