گۆرانیبیژی میللی خدر خۆشناو بەھۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
لەژێر چاودێری چڕدابوو
K24 – ھەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 27/8/2020، گۆرانیبیژی میللی خدر خۆشناو بەھۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
خدر خۆشناو، چەند رۆژێك لەمەوبەر تووشی كۆرۆنا بوو، بەھۆی ناجێگیری باری تەندروستی خرابووە ژێر چاودێر.
خدر خۆشناو، یەكێك بوو لە گۆرانیبێژە میللەكانی ھەولێر، چەندین ساڵ لە رێگەی ھونەرەكەیەوە خزمەتی كردووە.
خدر خۆشناو، لە ساڵی 1978 ھاتووەتە ناو دونیای ھونەر، لە سەرەتای ساڵانی ھەشتاكان یەكەم گۆرانی لە تەلەڤزیۆنی كەركووك تۆمار كردووە، وەكخۆی باسی كردووە تا ساڵی 1991 شەش گۆرانی تۆمار كردووە. دواتریش چەندین گۆرانی و سروودی دیكەی تۆمار كردووە.