سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی دەکات

بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرسەی کەریم شنگالی
بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرسەی کەریم شنگالی

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێم کرد و سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوا لێ خۆشبوو گەیاند.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێم و سەرکردەی دیاریی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

سەرۆک وەزیران، سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوا لێ خۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.

لای خۆیانەوە بنەماڵەی کەریم شنگالی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پرسەکە دەربڕی.