ئیسرائیل هۆشداری دەدات لە هەر هێرشێک بکرێتە سەر وڵاتەکەی

ئەمرۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیال زامیر، سوپا سالاری ئیسرائیل هۆشداری دەدات لە هەر هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە بکرێتە سەر وڵاتەکەی.

سوپا سالاری ئیسرائیل گوتیشی: هێرشەکەمان بە سەرکەوتووی ئەنجامدا.دەشڵێت: ئەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کراوەتە سەر ئێران، " هێرشێکی مێژووییە، کە بەتەواوی مێژوو هێرشی وا نەکراوە"، هۆشداریش دەدەین لە هەر هێرشێک بکرێتە سەر ولاتەکەمان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر سوپا سالاری ئێران و تێیدا حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران. ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی بەشداری هێرشەکەی کردووە و لە 300 هەڵمەتی کردووە و 100 ئامانجی پێکاوە.

لای خۆیەوە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند: دەبێت ئیسرائیل چاوەڕێی سزایەکی توند بکات و چارەنووسێکی تاڵ و ئازاربەخش چاوەڕێی دەکات.

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژەی بەوە دا، ئیسرائیل بە بە ئامانجکردنی شوێنەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان، سروشتی خراپی خۆی زیاتر نیشان دا.

هاوکات گوتی: بە داخەوە بەهۆی هێرشەکانەوە چەند فەرماندەی سەربازیی و زانا شەهید بوون.