بەریتانیا و سعوودیە داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە لە ئیسرائیل و ئێران دەکەن

ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، کیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوا لە ئێران و ئیسرائیل دەکات، دۆخەکە هێور بکەنەوە و داواشیان لێ دەکات هەوڵی دیپلۆماسی بدەن.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەین، ئیسرائیل سەروەری و ئاسایشی ئەو وڵاتە تێکدەدات و پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەکانە دەیکات."

دەشڵێت: شانشینی سعوودیە دووپاتی دەکاتەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایش بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لە ئەستۆدایە بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەم دوژمنایەتییانە ڕابگرن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر سوپا سالاری ئێران و تێیدا حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران. ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی بەشداری هێرشەکەی کردووە و لە 300 شوێنی ئێرانی داوە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند لە ئەنجامدا "ئێران بە 100 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتەوە سەرمان.