میدیاکانی ئێران: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 6 زانای وزەی ئەتۆم کوژراون
میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند "بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیکەوە شەش زانای وزەی ئەتۆم کوژراون."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هێرشەکانی سەرلەبەیانی ئەمرۆ ئیسرائیل کە تارانی پایتەختی ئێران و چەند شار و پارێزگای دیکەی ئێرانی کردە ئامانج، تێیدا چەندان زانای ئەتۆمی ئێرانی کوژراون.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەحمەد ڕەزا زۆڵفەقار، زانا و ئەندازیاری ئەتۆم، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژراوە.
پێشتر تەلەفزیۆنی ئێران کوژرانی دوو زانای ئەتۆمی لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا ڕاگەیاند "ئەوانیش محەممەد مەهدی تارانچی و فەرەیدوون عەباسی بوون."
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران تەنیا تیرۆرکردنی زانایانی ئەتۆمی مەهدی تارانچی و فێریدوون عەباسی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پشتڕاست کردەوە.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، هێرشەکەی ئیسرائیل کە بەشێکە لە هێرشی "هەڵسانەوەی شێر"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بووە هۆی کوژرانی 10 زانای ئەتۆمی، هاوکات میدیاکانی ئێران ناوی سێ زانای ئەتۆمییان بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکەدا کوژراون.
کاربەدەستانی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند، "لە هێرشی سەر ئێران لانیکەم 10 زانای ئەتۆمی ئێرانیمان لەناوبرد".
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها پشتڕاستی کردەوە، زانایانی ناوداری ئێرانی کە کار لەسەر پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی ئێران دەکەن، لەناوبراون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر سوپا سالاری ئێران و تێیدا حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران. ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی بەشداری هێرشەکەی کردووە و لە 300 شوێنی ئێرانی داوە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند لە ئەنجامدا "ئێران بە 100 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتەوە سەرمان.