بەهای تمەن دابەزی

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی زێڕی بەرزکردەوە و بەهای تمەنی ئێرانیش دابەزی.
موسا جەوهەر، شارەزایی تمەنی ئێرانی، ئەمڕۆ هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەهای تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ئێران نرخی حەواڵەکردنی 100دۆلار بەرانبەر نۆ ملیۆن و 450 تمەنی ئێرانە.
موسا جەوهەر ئاماژەی بەوەکرد، دوێنێ نرخی حەوالەکردنی تمەن بە هەشت ملیۆن و 350 هەزار تمەنی ئێرانی بوو.
ئەو شارەزای ئابووریە باس لەوەدەکات، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی تمەن زیاتر دابەزێت.
هەر ئەمڕۆ هەینی، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە بۆڕسەی جیهانی بۆ 688 هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەوە.