26 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 458 كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون
نوێترین ئامار
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌رێمی كوردستان 26 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 458 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه هاتووه: له 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زار و 617 پشكنین كراوون، كه 2648 پشكنینیان له دهۆك و 1175 پشكنین له هه‌ولێر و 612 پشكنین له سلێمانی و 138 پشكنین له گه‌رمیان و ته‌نیا 35 پشكنین له هه‌ڵه‌بجه كراوون.
هه‌روه‌ها هاتووه: له كۆی ئه‌و پشكنیانه ده‌ركه‌وتووه 458 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، كه 208یان له هه‌ولێر، 119یان له دهۆك، 93 له سلێمانی و 23یان له گه‌رمیان بوون و 15شیان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
له باره‌ی مردنیشه‌وه، له ئاماره‌كه‌دا هاتووه: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته سه‌رووی هه‌زار كه‌س، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 26 حاڵه‌تی دیكه‌ی مردن به‌و په‌تایه تۆمار كران.
