ئەمەریکا دەستی بە جووڵەی سەربازی کرد
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی کەشتی فڕۆکە هەڵگر و کەشتی جەنگی ناردە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025, ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێیتد پرێس بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا دەستی بە جووڵەی سەربازی کرد و کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Thomas Hudner ناردە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوکات ، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لەگەڵ کەشتی فڕۆکە هەڵگر، کەشتی جەنگی (Arleigh Burke class)ـشی ناردووە، کە یەکێک لە پێشکەوتوترین سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی هەیە.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، ناردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Thomas Hudner و کەشتییەکانی دیکە بە مەبەستی تێکشکاندنی ئەو مووشەکە بالیستییانەی ئێرانە کە ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکرێن.
هەروەها ئەسۆشێیتد پرێس باسی لەوەش کردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هەڵسەنگاندی بارەدۆخەکە لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی کۆبووتەوە.