ماكرۆن زمانه زبره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر توركیا هێنایه گۆ
"هێڵێكی سوورمان بۆ توركیا دیاریكردووه و پێویسته به كردار وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، "هه‌ڵویستێكی توندیان به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست توركیا وه‌رگرتوه" و گوتی: "هێڵێكی سوورمان بۆ توركیا له‌و ناوچه‌یه دیاری كردووه"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "توركیا رێز له هیچ شتێك ناگرێت ته‌نیا هه‌نگاوی كرداری نه‌بێت".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ماكرۆن جه‌ختی كرده‌وه، "كاتێك كاره‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌بێت، پێویسته قسه و كرداره‌كان یه‌كانگیر بن. ده‌توانم بڵێم: توركه‌كان دركی پێ ناكه‌ن و رێز له هیچ شتێك ناگرن ته‌نیا هه‌نگاوی كرداری نه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌م هاوینه‌دا ئه‌نجامیدا كارێكی گرنگ بوو و سیاسه‌تێك بوو، كه په‌یوه‌ندی به دانانی هێڵی سووره‌وه هه‌یه".
جێگای ئاماژه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی پشتگیری یۆنانی كرد، هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر رۆڵی توركیا له لیبیا، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا گرژییه‌كانی نێوان پاریس و ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زیاتر بوون.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ره‌فتاره‌كانی توركیا له ناوچه‌كه ئاماده‌كاری بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كه‌ن، دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و سزایانه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌دا له 24 مانگی داهاتوو تاوتوێ ده‌كه‌ن.
H.B