ئیسرائیل: ئەمڕۆش ئاسمانی وڵاتەکەمان داخراو دەبێت
دهسهڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگهیاند، ئاسمانی وڵاتهكهیان بۆ سێیهم ڕۆژ لەسەر یەک، به داخراوی دهمێنێتهوه.
یەکشەممە، 15-06-2025، ههردوو وهزارهتی گواستنهوه و دهرهوهی ئیسرائیل له ڕاگەیەنراوێکی هاوبهشدا ڕایانگهیاند، بههۆی داخی ئهمنی و ئهو جهنگهی لهگهڵ ئێراندا له ئارادایه، ئاسمانی ئیسرائیل به ڕووی گشت گهشته مهدهنی و بازرگانییهكاندا داخراوه و هیچ گهشتیك بۆ ناوهوه ودهرهوه ناکرێت.
دانیال حەداد، گوتەبێژی پۆلیسی گشتیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دوایین هێرشی ئێران بۆ سەر تەلئەڤیڤ و چەند ناوچەیەکی دیکە، 10 کەس کوژراون و زیاتر لە 180 کەسی دیکەش بریندار بوون.
گوتەبێژی پۆلیسی گشتیی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، 14 کەس کوژراون و زیاتر لە 400 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل، هێرشە مووشەکییەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، زیانی بە زیاتر لە 70 باڵەخانەی نیشتەجێبوون و قوتابخانە و پەیمانگەی زانستی گەیاندووە. باسیش لەوە کراوە، زیاتر لە 35 کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا گیریان خواردبوو، تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەندێکیانی ڕزگارکردوون و کار بۆ ڕزگارکردنی ئەوانی دیکەش دەکەن.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکە، حووسییەکانی یەمەنیش چەند مووشەکێکیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد و یەحیا سەریع، گوتەبێژەکەیان ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هێرشەکەیان کردووە و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیی تاران.