سوپای ئیسرائیل: ڕێگریمان لە مووشەکێک کرد لە یەمەنەوە هەڵدرابوو

سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، ڕایگەیاند، حووسییەکانی یەمەن، مووشەکێکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە.

سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند "ڕێگریمان لە مووشەکەکە کردووە و زەنگی ئاگادارکردنەوەش بەهۆی مووشەکەکانی ئێران و یەمەنەوە لە تەواوی ناوچەکان لێ دراوە."

پێشتر حووسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی خۆی بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند "ئێران مافی خۆیەتی بەرگریی بکات و ئەوانیش بەهەموو شێویەک پاڵپشتی ئەو وڵاتە دەکەن."

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کتوپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئەپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.

 
 
Fly Erbil Advertisment