سەرۆکی حکوومەت لە هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا کرد
ئەمڕۆ دووشەممە، 16-06-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاتیلا تۆس، کونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتیی هەنگاریای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
وەکوو ئەوەی ئاماژەی پێ دراوە "کونسوڵی گشتیی هەنگاریا، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی."