قەرەداغ: مووشەکێک کەوتە خوارەوە، زیانی نەبوو

وێنەی مووشەکەکە
وێنەی مووشەکەکە

مووشەکێک لە شارۆچکەی قەرەداغی سنووری پارێزگای سلێمانی کەوتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، شیرین مەحموود، قایمقامی قەرەداغ، بە هاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە سنوری شارۆچکەی قەرەداغ و لەنزیک گوندی تافان مووشەکێک  کەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە

شیرین مەحموود، گوتیشی: شوێنی مووشەکەکە  500 مەتر لە سەنتەری شارۆچکەکە و ئاوەدانی دوورە.