لەکاتی دابەشکردنی هاوکاریی بەسەر غەززەییەکاندا، ژمارەیەکی زۆر کوژران و بریندار بوون

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، لە ئامارێکی سەرەتاییدا ڕایگەیاند، زیاتر لە 45 کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندارن و دەیان کەسی دیکەش باری تەندروستییان ناجێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین دەشڵێت: لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئەو هاووڵاتییانەی لە لە فولکەی تەحلییە، لە خان یوونس، چاوەرێی وەرگرتنی هاوکارییەکانیان دەکرد، تا ئێستا 51 کەس کوژراو و سەدان کەسی دیکەش بریندارن کە برینی زۆربەیان سەختە، گەیەنراونەتە کۆمەڵگەی ناسری پزیشکی.