یەکەم گەشتی گەڕانەوەی هاووڵاتییانی ئیسرائیل بۆ وڵاتەکەیان لە قوبرسەوە دەستیپێکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەمین گەشتی ڕزگارکردنی ئیسرائیل لە لارناکای پایتەختی قوبرسەوە لە فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیل نیشتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی "گەڕانەوەی سەلامەت" لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو، جێبەجێکرا.

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت بڵاوی کردەوە، سەرنشینانی گەشتەکە ڕێکارەکانی چوونە ژوورەوەیان بۆ ئاسانتر کراوە تاکوو بە خێرایی فڕۆکەخانە جێبێڵن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. هەروەها دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتییان کرد کە گەشت بۆ فڕۆکەخانەی بن گوریۆن نەکەن بۆ پێشوازیکردن لە گەڕاوەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنی ئەمنیی.

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەیان ڕاگەیاند ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر  فڕۆکەخانەی بن گوریون. فڕۆکەخانەی لارناکا لە قوبرس بووەتە خاڵی گواستنەوەی کاتی بۆ گەشتە ئیسرائیلییەکان.

بە لەبەرچاوگرتنی گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکە، هێڵە ئاسمانییە گەورە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند، تا پێش مانگی ئەیلولی داهاتوو گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل و گەڕانەوە بۆ ئیسرائیل دەست پێ ناکەنەوە.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment