میکێل ئانتۆنیۆ ئەو یاریزانەی لە مردن گەڕایەوە

نزیکەی شەش مانگ لەمەوبەر هەواڵێکی جەرگبڕ بۆ هاندەرانی یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی بڵاوبووەوە، ئەویش رووداوە هاتووچوەکەی میکێل ئانتۆنیۆ یاریزانی جامایکی ئەو یانەیە بوو.
میکێل ئانتۆنیۆ نزیکەی شەش مانگ لەمەوبەر لە شاری لەندەن، بە ئۆتۆمبێلەکەی کە نرخی 260 هەزار پاوەند بوو، تووشی رووداوێکی هاتووچۆی قورس بوو، رووداوەکە بەجۆرێک بوو هیچ کەس بڕوای بە زیندوو مانەوە نەبوو، بەڵام ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو لە رووداوەکە رزگاری بوو.
یاریزاناکەی هەڵبژاردەی جامایکا و یانەی وێستهام یونایتد، دوای ئەو رووداوە یەکسەر بە هێلیکۆپتەر گواسترایەوە نەخۆشخانە و هەر لەو رۆژە نەشتەرگەری بۆ قاچە شکاوەکەی کرا. میکێل سەرەتای ئەمساڵ دوای نزیکەی دوو مانگ نەخۆشخانەی جێهێشت و لەو کاتەوە خەریکی راهێنان کردن بوو.
دوای نزیکەی شەش مانگ لە رووداوە ترسناکەکە میکێل ئانتۆنیۆ دوێنێ رۆژی 17ـی حوزەیران گەڕایەوە و بەشداری یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر گواتیمالا کرد.
