دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی شێراوا خرایە خوارەوە

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: لە نزیک گوندی شێراوا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنرا و خرایە خوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاشکرای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی حوزەیرانی 2025، کاتژمێر 6:43 خولەک، لە نزیک گوندی شێراوا، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنرا و خرایە خوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان، دەڵێت: خۆشبەختانە خستنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێ نەکەوتەوە.