له‌ عێراق 81 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

3 هەزار و 871 تووشبووی دیکە چاکبوونەتەوە

K24 - ھەولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌ 3 هه‌زار و 404 كه‌سی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 81  تووشبووی دیکەش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا. 3 هەزار و 871  تووشبووی دیکەش چاکبوونەتەوە.

تا ئێستا له‌ عێراق  238  هه‌زار و 338  كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. 7 هه‌زار و 123 تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.‌  ھەروەھا  180 هەزار و 437  تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 50 ھەزار و 742 لە نەخۆشخانەكاندا لە ژێر چاودێری پزیشكیدانە. لەم ژمارەیەش 521 كەس لە ژێر چاودێری چڕ دانە.