پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو لیوا وەعدوڵڵا محەمەد یوسف سێلکی
خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکا
K24 – ههولێر:
مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسهنامهیهكی ئاراستهی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو لیوا وەعدوڵڵا محەمەد یوسف سێلکی كرد.
دهقی پرسهنامهكه
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو لیوا وەعدوڵڵا محەمەد یوسف سێلکی دەکەم کە بەداخەوە خۆی و کوڕ و خوشکێکی بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییان کرد. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/2