ماكرۆن: فه‌ره‌نسا له پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
ماكرۆن دووپاتىكرده‌وه، له سه‌ردانی داهاتوويدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته هه‌ولێر
K24 - ھەولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان، سوپاس و پێزانينى خۆى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دووپاتكرده‌وه و ستايشى رۆڵى فه‌ره‌نساى كرد له پشتگيريى به‌رده‌وامى له هه‌رێمى كوردستان و مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستان و هاوكاريى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، ماكرۆنيش دووپاتیكرده‌وه، كه له سه‌ردانی داهاتوويدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته هه‌ولێر و له نزيكه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 له به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمی کوردستان و فه‌ره‌نسا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
ماكرۆن رۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشاندنى داعش به‌رز نرخاند و وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى به گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پشتگيريى فه‌ره‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا دووپاتكرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون، كه سه‌قامگيريى عێراق به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ده‌بێت و له‌مباره‌شه‌وه هاوكاريى فه‌ره‌نسا و دۆستانى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق به پێويست زانرا.
پاراستنى سه‌روه‌ريى عێراق و به‌رده‌واميى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گژرييه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولاش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرانه به‌ر باس كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له به‌غدا و ئه‌ندامانى شاندى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون.