بە ھۆی كەمتەرخەمی لە پێشوازیكردنی سەرۆكی فهرهنسا رهخنه له سهرۆكایهتی عێراق دهگیرێت
بەشێك لە رێڕەوی سەرۆكایەتی كاشی نەكراوە
K24 - ھەولێر:
كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی كۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لەگەڵ سەرۆكی فهرەنسا، ئهمانوێل ماكرۆن رەخنەیەكی زۆری عێراقییەكان و چاودێرانی بەدوای خۆیدا ھێنا، بەھۆی بێتوانایی پرۆتۆكۆلی سەرۆكایەتی كۆمار لە ئامادەكردنی پێداویستییەكانی كۆنگرە رۆژنامهوانییهكه.
وهك چاودێران باسیانكردووه و له سایته عێراقییهكان بڵاوكراوهتهوه، له بهرایی كۆنگره رۆژنامهوانییهكه بەرھەم ساڵح بەدیاركەوت و بانگی كرد: "كوا وەرگێڕ؟". ھاوكات وەرگێڕەكەی سەرۆكی فهرەنسا بانگی دەكرد: "ماكرۆن بێ ھێدفۆنە!".
یەكێك لە بەڵگەكانی دیكەی كەموكوڕییەكانی ئامادەكاری، بەرھەم ساڵح لەگەڵ ماكرۆن لە وێنەیەكدا بەدیاركەوتن و لە تەنیشتیانەوە بەشێك لە رێڕەوەكە كاشی نەكراوە، كە بەڵگەی كەمتەرخەمی و بایەخنەدانە بە ژینگەی رێوڕەسمی فەرمی، كە وڵاتان بەھەزارن حسابی بۆ دەكەن، چونكە رووی وڵات پیشاندەدات و پێوەری توانا و ئیدارە و سەلیقەیە.