لە زاخۆ 37 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كه‌وتنه واری جێبه‌جێكردن
گوژمه‌ی پرۆژه‌كان 50 ملیار دیناره
K24 - زاخۆ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە 21ی تەمموزی ئەمساڵ، سه‌ردانی زاخۆی كرد و له سه‌ردانه‌كه‌یدا ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر 37 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به گوژمه‌ی 50 ملیار دینار، پڕۆژه‌كان كه‌وتوونه‌ته واری جێبه‌جێكردن، و خه‌ڵكی شاره‌كه خۆشحاڵی خۆیان به‌و بریاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌رده‌بڕن.
بۆتان موحسین، قایمقامی زاخۆ بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێستا 37 پڕۆژە بە گوژمەی 50 ملیار دینار كەوتوونەتە واری جێبەجێكردن. ھەر یەك لە كەرتەكانی كارەبا، رێگاوبان، ئاو، پەروەردە، تەندروستی".
لە كۆی ئەو پڕۆژانەی لە زاخۆ جێبەجێ دەكرێن 7یان لە بواری رێگاوبان و ئاوەڕۆن، 12 ملیار و 400 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان كراوە.
بژار مونیب، سەرۆكی شارەوانی زاخۆ دەڵێ: "بە تەواو بوونی پڕۆژەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و رێگاوبان كێشەی رۆژانەی 9 ھەزار ھاووڵاتی دانیشتووی زاخۆ چارەسەر دەبێت".