لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن وەزارەتی تەندروستی بۆچوونی خۆی ئاشكرا دەكات
راپۆرتێك دەدەنە ئەنجوومەنی وەزیران
K24 – ھەولێر
وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لەبارەی بۆچوونی ئەوان لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئاشكرای دەكات، ئەوان بەپێی راپۆرتی ھەفتانە ھەڵسەنگاندن دەكەن، دەڵێ "رۆژێك ناكرێتە پێوەر"، و سبەی لە راپۆرتێكدا بۆچوون و راسپاردەكانیان دەدەنە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر خەتین، وەزارەتی تەندروستی راپۆرتێكی ھەڵسەنگاندن لەبارەی رەوشەكە ئامادە كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پێشنیاز و راسپاردەمان لەبارەی میكانیزمی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە راپۆرتەكەدا خستووەتەڕوو، چونكە لەمەودوا وەرزی سەما و سۆڵ دەستپێدەكات و ھەموو قوتابییەكان دەچنەوە ناو خێزانەكانیان".
ئاشكرایكرد: "سبەی راپۆرتەكە رادەستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەین، دڵنیایین كامە میكانیزم باشترە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت".
وەزیری تەندروستی، ئاماژەی بەوەشدا: "تائێستا ھەزار و 74 كەس لە ھەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و لە راپۆرتی ئەمڕۆشدا ئامارەكە زیاد دەكات و چەند كاتژمێرێكی دیكە ئامارەكە بڵاودەكرێتەوە".