گەرووی هورمز شادەماری خوێنی ڕەش

گەرووی هورمز، یەكێكە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەكان لە جیهاندا، دەكەوێتە باشوری رۆژئاوای ئێران و زەریای هندی بە كەنداو دەبەستێتەوە.
گەرووی هورمز، سەرەكیترین ڕێڕەوی هاتوچۆی رۆژانەی ئەو كەشتییە بارهەڵگرانەیە، كە زۆرینەی نەوت و غازی سروشتی هەریەك لە وڵاتانی ئێران، عێراق، كوەیت، بەحرەین، قەتەر، سعودیە و ئیمارات لەرێگەی دەریاوە دەگەیەنن بە كڕیارانی نەوت و غاز، لە سەرتاسەری جیهان، ئەوەش ڕێژەی 30%ی كۆی بڕی ئەو نەوت و غازە پێكدەهێنێت، كە لە دەریادا رۆژانە دەگوازرێنەوە.
به‌گوێره‌ی داتاكان، ڕۆژانە نزیكەی 18ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی سعوودیه، ئیمارات، عێراق، ئێران، كوه‌یت و قه‌ته‌ر لە گەرووی هورمزەوە رەوانەی جیهان دەكرێن. ئەگەر گەرووی هورمز دابخرێت، ئەوا لە 30% پێداویستی جیهان لە نەوتی خاو و گازی سروشتی دەبڕدرێت، بەوەش نرخی نەوت بۆ سەروی 100 دۆلار بەرزدەبێتەوەو زیانی گەورەش بە وڵاتانی بەكارهێنەرانی نەوت دەكەوێت.
سه‌باره‌ت به عێراق له ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق ئاشكرایده‌كات، به‌شی شه‌ش مانگ دانه‌وێڵه و گه‌نمی پێویستیان هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان و هه‌روه‌ها له كۆگاكردنی گه‌نمیشدا به‌شی سێ ساڵ توانای خۆبژێویان هه‌یه.
هاوكات به‌بڕوای پسپۆڕانی ئابووری، گه‌رووی هورمز گرنگییه‌كی زۆری بۆ ئابووری عێراق هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا مه‌ترسی داخستنی له داهاتوودا له‌سه‌ره، چاودێران نایشارنه‌وه، گه‌روی هورمز بۆ ئابووری عێراق زۆر گرنگه و رێڕه‌وێكی ئاوی فراوانه و سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌یه‌تی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كه زیاتر له سه‌دا90ی داهاته‌كه‌ی له‌فرۆشی نه‌وتدا ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆیه له ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌روه‌كه وه‌ك كارتێكی فشاری ئێران، ئه‌وكات عێراق رێڕه‌وی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وتی له‌ده‌ست ده‌دات.