ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌كردنى ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كرا
K24- هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته روو و تێیدا هاتووه:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4/9/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا، به‌تايبه‌تى فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى، هاريكارى و هاوبه‌شيى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى توركى له كه‌رته جياوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا پوخته‌يه‌كيان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى خسته روو، له‌مباره‌يه‌شه‌وه سه‌رۆكى توركيا دووپاتى كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدرالى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كرا، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش خرانه به‌ر باس.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
H.B