دوو منداڵى ونبووى ئێزدى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم له توركيا گه‌ڕانه‌وه
خوشك و بران و له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو منداڵی ئێزیدی كه له‌كاتی شاڵاوه داگیركارییه‌كه‌ی داعش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه رفێندرابوون، له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی له توركیاوه گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
دواى چه‌ندين ساڵى دابڕان له خێزان و كه‌سوكاريان، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4/9/2020 دوو منداڵى ئێزدى كه خوشك و بران و داعش رفاندبوونى، له‌گه‌ڵ شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سهرهدانهكهياندا بۆ ئه‌نقه‌ره، گه‌ڕێنرانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و له فڕۆكه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر راده‌ستى كه‌سوكاريان كراوه‌نه‌وه.
نووسينگهى رزگاركردنى رفێنراوانى ئێزديى سه‌ر به نووسينگهى نێچيرڤان بارزانى، ماوه‌ى زياتر له سێ ساڵه كار له‌سه‌ر كه‌يسى ئه‌م دوو منداڵه ئێزدييه ده‌كات و دواى هه‌وڵێكى زۆر و به هاوكاريى خێرخوازان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى توركيا، توانرا بدۆزرێنه‌وه و دواى ته‌واوكردنى رێكاره ياساييه‌كان، بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و نووسينگهى نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى هه‌وڵ و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه له‌م كه‌يسه‌دا هاوكار بوون، هه‌روه‌ها سوپاسى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و توركيا ده‌كات، كه يارمه‌تيده‌ر بوون له راييكردنى مامه‌ڵه فه‌رمييه‌كان و زوو به‌ڕێكردنى رێكاره‌كان، به شێوه‌يه‌ك كه ئه‌مڕۆ توانرا بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
H.B

