به‌ڤیدیۆ.. ساتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ی دوێنێ به هێزه عێراقیه‌كاندا
سێ سه‌ربازی سوپای عێراق كوژران
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی كورده‌وه تۆماركراوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیمه‌نه‌كانی ساتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو نیشان ده‌دات، كه دوێنێ به كاروانێكی هێزه‌كانی عێراقییه‌وه ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
له گرته‌كه‌دا نیشان ده‌درێت، كاتێك كاروانێكی سه‌ربازی سوپای عێراق له چۆڵه‌وانییه‌ك له ئه‌ركێكی سه‌ربازیدان و بۆمبێكی چێندراو به یه‌كێك له‌و شۆفڵانه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه، كه له‌گه‌وڵ هێزه‌كه‌دان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 3 سه‌ربازی هێزی 91ی سوپای عێراقی كوژراون و زیانی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كان گه‌یشتوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، چەکدارانی داعش، هێرشيان کردووه‌تە سەر هێزه‌كانی فەوجی یەکی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی مەکر نەعام، لە نزیك سنووی سعودیە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێك و پۆلیسێك کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.
H.B