ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌هێزتر بكات
له باكووری كوردستان به گرنگییه‌وه باس له سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێم بۆ توركیا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا، له باكووری كوردستان به‌رز ده‌نرخێندرێت، شرۆڤه‌كارانی سیاسی و ئابووری له دیاربه‌كر ده‌ڵێن: هه‌رێمی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی و وڵاتانی وه‌ك توركیا و فه‌ره‌نسا ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده.
به گووته‌ی شرۆڤه‌كاران، په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه‌كان له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندی توركیاشه.
له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیاش له دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، شرۆڤه‌كاران له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی به‌و هۆیه‌وه له‌و ناوچانه درووست بووه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بواره‌كانی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه ئه‌و بابه‌ته‌ش له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان نێچیرڤان بارزانی له‌لایه‌ك و سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیادا له لایه‌كی دیكه‌وه باسی لێوه كراوه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه محه‌مه‌د كایا، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دیاربه‌كر جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته توركیا له‌وه تێبگات، كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی مه‌هه‌په دیاری ده‌كات جگه له زیانگه‌یاندن هیچی دیكه‌ی بۆ توركیا لێ سه‌وز نابێت، بۆیه پێویسته ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر بكات.
ورده‌كاری زیاتر له‌م پاكێجه‌دا ببینه: