په‌رله‌مانی كوردستان دۆخی زیندانه‌كان تاوتوێ ده‌كات
لیژنەی مافی مرۆڤ: زیندانه‌كان کۆمەڵێك کێشەیان ھەیە
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانی کوردستان لە بارەی دۆخی چاکسازیيەکان و زیندانەکان و سزادراوان بەبەشداری وەزیرانی ناوخۆ و داد و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆدەبێتەوە.
له‌مباره‌شه‌وه رۆمیۆ هه‌كاری، سه‌رۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: راپۆرتێکیان لە بارەی دۆخی چاکسازیەکان و زیندانیەکان ئامادە کردووە دراوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
گوتیشی: دەرئەنجامەکانی تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته‌ش دەکرێنە راسپاردەیەك، بۆ ئەوەی کیشە و کەموکوڕییه‌كانی بەندیخانە و چاکسازیەکانی پی چارەسەر بکرێن.
H.B