تەقینەوەیەك لە ئیلام روویدا
زیاتر لە 200 كەس بە هێلیكۆپته‌ر گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه
K24 - ھەولێر
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی پڕ له غازی سپلیت له گوندی زنجیره‌ی سه‌روی سەر بە شارۆچكه‌ی چەرداولی سنووری پارێزگای ئیلام لە ئێران، نزیكه‌ی 230 كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه، كه به‌شێكیان تووشی هه‌ناسه‌توندی بوون.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی پارێزگای ئیلام، تا دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو 230 كەس به هێلیكۆپته‌ر گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی سه‌رابله له پارێزگای ئیلام، كه به‌شێكی به‌هۆی غازه‌كه ژه‌هراوی بوون.
هه‌روه‌ها جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆچكه چه‌رداول، نه‌سیر قاسمی رایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.