جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ھەڵسەنگاندن بۆ تیمی بزووتنەوەكە لە حكومەت دەكات
جڤاتی بزووتنهوهی گۆڕان له سلێمانی كۆدهبێتهوه
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كۆدەبێتەوە، ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەكە ئاشكرای دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا ھەڵسەنگاندن بۆ تیمی بزووتنەوەی گۆڕان لە حكومەت دەكەن و تاوتوێی چاكسازیی و كۆنفرانسە ناوخۆییەكانی گۆڕان دەكەن.
شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەدا راپۆرتی رێكخەری گشتی دەخوێندرێتەوە، تاوتوێی كۆنفرانسە ناوخۆییەكان دەكرێت، ھەروەھا ھەڵسەنگاندن بۆ تیمی گۆڕان لە حكومەت دەكەین و گفتوگۆش لەبارەی چاكسازی دەكرێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "بە مەبەستی ھەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی حكومەت، تیمی گۆڕان لە حكومەتی ھەرێم بەشداری لە كۆبوونەوەكە دەكەن".

