به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكرا
بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ ته‌ندروستیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا ...
ئەمڕۆ شەممە 2020/9/5 بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا، بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکیی پێویست، کە بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
5ی ئەیلول 2020
H.B