ھۆشداری لە پشكنینی تووشبووانی كۆرۆنا دەدرێت
توێژینەوەیەکی زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی دەریخستووە
K24 - ھەولێر
زانایانی بەریتانیا هۆشداری لە پشکنینی "پی سی ئار" بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن و دەڵێن زۆرجار ئەنجامی پشکنینەکە ورد نییە.
بە گوێرەی چەند توێژینەوەیەکی زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی دەرکەوتووە کە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگەی لوتەوە کە بە پشکنینی "پی سی ئار" ناسراوە، ورد نییە و زۆرجار ئەو کەسانەی پشکنینەکەیان بۆ کراوە کۆرۆنایان تێپەڕاندووە، بەڵام ئەنجامی پشکنینەکە بە پۆزەتیڤ گەڕاوەتەوە.
زانایان هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە پشکنینی "پی سی ئار" پشت بە ماددەیەکی جینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەستێت، کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە، ئەمەش وا دەکات ئەنجامی پشکنینی بەشێک لەو کەسانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاندووە ئەنجامەکەی بە پۆزەتیڤ بگەڕێتەوە، بەڵام ئەنجامەکە مەترسی بۆ سەر کەسانی دیکە نابێت.